لوبنان: نارەزایەتی خۆپیشاندان دەستی پێكرد

جیهان 29/11/2021


ئەمرۆ دووشەممە بەهۆی بەرزبوونی نرخی شتومەكەكان لە لوبنان خۆپیشاندان ونارەزایەتیەكان دەستیان پێكرد و زۆربەی شەقامە سەرەكییەكانی ئەو شارە داخران، ئەمە لە كاتێكدایە لوبنانەیەكان لە رەوشێكی ئابوری خنكێنەردا دەژین.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ بەهۆی خراپی رەوشی ئابورییەوە،خۆپیشاندەران زۆربەی شەقامە سەرەكییەكانی بەیروت ی پایتەختیان داخستوە.
ئاشكراشیان كردوە خۆپیشاندەران شەقامە سەرەكییەكانی بیروت یان داخستوە وەكو شەقامی كۆرنیش ، قەسقەس ، رێگەی شاری وەرزشی ، تەلەت خەیات بەرامبەر بە تەلەفزیۆنی لوبنان هەروەك خۆپیشاندەران گۆرەپانی ئەلشوهەدایان داخستوە لە بەیروت.
ئاشكرشیان كردوە خۆپیشاندەران رێگە سەرەكییەكانی باكووریان داخستوە بەهەردوو ئاراستەكەیدا.
هەروەك خۆپیشاندەران بەهۆی گرانی و بێكاریەوە لە باشووری لوبنان لە زۆربەی شەقامەكان بە تایە سوتاندن شەقامە سەرەكییەكانی باشووریان داخستوە .