رامۆس تا پێنج ساڵی تر بەردەوام دەبم

وەرزش 28/11/2021

سیرجیۆ رامۆس بەرگریكاری بەهێزی یانەی پاریس یانجێرمانی فەڕەنسی دوای چاكبوونەوەی لە پێكانەكەی لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هەواڵی ئەمازون پرایم رایگەیاند، بەهۆی بەهێزی جەستەو توانای مێشكمەوە لەو باوەڕەدام بۆماوەی چوار بۆ پێنج ساڵی تر بتوانم لە ناو یاریگاكان بەردەوامبم و هیواخوازیشم دووربم لە هەر پێكانێكی تر. 
دوای پەیوەندیكردنی بە یانە فەرەنسییەكەوە لە میركاتۆی هاوینی رابردو بە بۆندێكی سەربەخۆی بەهۆی پێكانەوە رامۆسی تەمەن 35 ساڵ  نەیتوانیوە بەشداری هیچ یاریەكی یانەكەی بكات.
بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە سیرجیۆ رامۆس بۆ یەكەمجار بەرامبەر یانەی سان ئیتیان لە خولی لیگا وەن دەربكەوێت بە درێسی پاریسەوە.