مانگی رابردوو 31 كۆمپانیا نەوتی لەعیراق كڕیوە، زۆربەیان هیندی بوون

ئابوری 27/11/2021


كۆمپانیا بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق "سۆمۆ" بڵاویكردەوە لە مانگی رابردوو لە رووی ژمارەوە كۆمپانیا هیندیەكان زۆرترین بوون كە نەوتیان لەعیراق كڕیوە.
سۆمۆ لە داتایەكدا كە لە سەر پەیجی رەسمی خۆی بڵاویكردوەتەوە : كۆمپانیا هیندیەكان زۆرترین ژمارەیان پێكهێناوە لە نێو كۆمپانیا جیهانیەكاندا بۆ كڕینی نەوتی عیراق لەمانگی رابردوودا بە شێوەیەك لە كۆی 31 كۆمپانیای جیهان كە نەوتیان لەعیراق كڕیبوو 8 یان هیندی بوە 
پاش كۆمپانیا هیندیەكان ، چین بە پلەی دووەم هاتوە و 6 كۆمپانیایی چین نەوتیان لە عیراق كڕیوە 
كۆمپانیا ئەمریكیەكان بە پلەی سێهەم هاتوون و 4 كۆمپانیایی ئەمریكی بوون
سۆمۆ بڵاویكردوەتەوە ئەوان پشت بە پێوەرە سەرەكییەكان دەبەستن بۆ گرێبەست كردن لەگەڵ كۆمپانیا نەوتیە جیهانیە گەورەو ناوەندو سەربەخۆ و حكومیەكاندا .
سۆمۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە دیارترین ئەو كۆمپانیایانەی كە نەوتیان لەعیراق كڕیوە بریتی بوون لە كۆمپانیایی بەهارات ی هیندی و پیترۆجاینی چینی و ئەكسۆن مۆبیل و شیفرۆنی ئەمریكی و شلی هۆڵەندی بەریتانی و واینی ئیتالی و بی بی بەریتانی و گاز پرۆمی رووسی.