قەرزە دەركییەكانی عیراق كەم دەكات

ئابوری 27/11/2021


قەرزە دەرەكییەكانی سەر عیراق بۆ 20 ملیار دۆلار كەم دەبێتەوە.
موزهر محەمەد ساڵەح راوێژكاری دارایی سەرۆكی وەزیرانی عیراق رایگەیاند:قەرزە دەرەكییەكانی سەر عیراق بۆ 20 ملیار دۆلار دابەزیوە.
راشیگەیاند: ساڵی 2022 عیراق لەكێشەی كەمی دارایی و كورتهێنانی بودجە رزگاری دەبێت.
باسی لەوەشكردوە: قەرزە دەرەكییەكانی سەر عیراق لەكەم بوونەوەدایە و بودجەی گشتی عیراقیش بەرگەی سڕینەوەی قەرز دەگرێت بەگوێرەی كاتە نەخشە بۆ دارێژراوەكان 
راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لە ئێستادا عیراق قەرزی ناوخۆیی زۆرترە لە قەرزی دەرەكی.
وتیشی عیراق لە ساڵی 2022 دەبوژێتەوە وكورتهێنانی نابێت چونكە لە ئێستادا بازاری ووزە بوژاوەتەوەو رێژەی خواست لەسەر نەوت زیادی كردوەو عیراق رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت زیاتر بەرهەم دەهێنێت 
راشیگەیاند: گەر بەتەنها داهاتی نەوت وەرگرین و نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 75 دۆلار دابندرێت ئەوا ساڵانە نزیكەی 17 تریلیۆن دینار بودجەی عیراق زیاد دەكات.
تەئكیدیشی كردوەتەوە: گەر خەرجی بودجە لە ساڵی 2022 بە هەمان خەرجی بودجەی ساڵی 2021 ئەژمار بكرێت و نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 75 دۆلار بفرۆشرێت ئەو كات بە تەنها داهاتی نەوت بەشی سەرجەم خەرجییەكانی عیراق دەكات و زیادیشی دەبێت ئەوەش مانای وایە یەكەمین جار دەبێت كە بودجەی بەشی خەرجیەكانی وڵات بكات و داهاتی زیادیشی لێبمێنێتەوە.