توركیا كارەبای دهۆكی راگرت

کوردستان 25/11/2021

چاودێر
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاویكردەوە، كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لەسەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێم، لەسێ رۆژی رابردوودا، بۆتە 16 كاتژمێر و 20 خولەك، یەكێك لەهۆكارەكانیش راگرتنی كارەبای دهۆكە، لەلایەت توركیاوە.

بەپێی روونكردنەوەكە، یەكێك لەهۆكارەكانی كەم بوونەوەی كارەبا بۆ وێستگە 300 مێگاواتییەكەی خەبات دەگەڕێتەوە، كە لەژێر چاككردنەوەدایە و بڕیارە لەرۆژی 5/12/2021ی ئەمساڵ بكەوێتەوە كار.
ئەوەشخراوەتەڕوو، " سەبارەت بە كارەبای هاوردەكراوی پارێزگای دهۆكیش كە 150 مێگاواتە و لەوڵاتی توركیاوە دەكڕدرێت، لەلایەن توركیاوە راگیراوە و حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەهەوڵی چارەسەركردنیدایە ".
فەرمانگەی میدیا و زانیاری روونیكردەوە، وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای ئەگریكۆی گەرمیان، یەكێكی دیكەیە لەوێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای نیشتمانی و بڕیار وایە لەگەڵ زیادكردنی بەرهەمی گاز بۆ ئەو وێستگەیە بڕی پێدانی كارەباكەی لە 165 مێگاواتەوە بگاتە 200 مێگاوات و بڕیارە لە 28/11/2021 بكەوێتە كار.