تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

کوردستان 25/11/2021

چاودێر
بەمەبەستی ئەنجامدانی كاری پاككردنەوە، بۆ ماوەی شەش كاتژمێر، شەوانە تونێلی پێشڕەو، كە شاری سلێمانی بەناوچەی شارباژێڕەوە دەبەستێتەوە، دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاماژەی بەوەداوە، ئاگاداری شۆفێران دەكرێتەوە، تۆنێلی پێشڕەو، لەشەوی ٢٨ ئەم مانگەوە، تاشەوی ٢٠٢١/١٢/٢ شەوانە لەكاتژمێر ٨ بۆ 2ی شەو، دادەخرێت.
لەئاگادارییەكەدا هۆكاری داخستنەكەی بۆ مەبەستی پاككردنەوەی ناو تۆنێلەكەیە.