گەورەترین بۆنەی رۆشنگەریی لە سلێمانی دەستپێدەکات

کوردستان 24/11/2021

رۆژانی ٢٧ و ٢٨ى ئەم مانگەدا شەشەمین كۆنفڕانسی پلاتفۆڕمی دابڕان و چوارەمین كۆنفڕانسی فێمێنیزمی ڕۆشنگەری، بە سپۆنسەرى ميديايی (دەزگاى ميديايی كوردسات)، لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت. پلاتفۆڕمی دابڕان بە دروشمی "ئایین بۆ تاك و دیموكراسی بۆ هەمووان" و فێمێنزیمی ڕۆشنگەری بە دروشمی "بەرەو هەڵوێستی فێمێنیستی و ڕۆشنگەریی كۆمەڵایەتی" لە هۆتێل ڕامادا، لە پایتەختی ڕۆشنبیریی كوردستان بە بەشداری چەندین توێژەری ناوخۆی و جیهانی، بابەتە فیكری و ڕۆشنگەرییەكان دەكەنە جێی مژار و گفتوگۆ. 

توێژینەوەكان بە پڕۆسەیەكی هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەی ورددا ڕۆیشتوون بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر پەسەندكردنیان. دوای ئەوەی توێژینەوە پێشكەشكراوەكان لەلایەن لیژنەیەكی ئەكادیمییەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ كرا، ژمارەیەك توێژینەوە پەسەندكران و ژمارەیەكی دیكە ڕەتكرانەوە، هەروەها، ئەو توێژینەوانەی پێویستییان بە دەستكاریكردن هەبوو نێردرانەوە بۆ نوسەرەكانیان تا گۆڕانكاری پێویستیان تێدا بكرێت. دواتر، سەرجەم توێژینەوەكان پێداچوونەوەی زمانەوانی، و هەڵەبڕینیان بۆ ئەنجامدرا. سەرجەمی ئەم كارانە بە چەندین كۆبوونەوە و هەماهەنگی لە نێوان لیژنەكانی ئەكادیمی، پێداچوونەوە، ئامادەكاری كۆنفڕانس، و بەشی دیزاین ئەنجامدران. 

شەشەمین كۆنفڕانسی دابڕان و چوارەمین كۆنفڕانسی فێمێنیزمی ڕۆشنگەری لە كاتژمێر ٩:٣٠ی بەیانی ڕۆژی شەممەی داهاتوو، كە دەكاتە ٢٧ی مانگی ١١، بە پێشكەشكردنی وتاری پلاتفۆڕمی دابڕان لەلایەن د. دڵشاد موستەفاوە دەست پێ دەكات. دوابەدوای ئەمە، بەڕێز مەلا بەختیار، سەرپەرشتیاری پلاتفۆڕمی دابڕان، وتارێك پێشكەش دەكات. هەر لە دەستپێكی كۆنفڕانسدا، د. بەسمە حەبیب وتاری فێمێنزیمی ڕۆشنگەری پێشكەش دەكات، و هاوژین زیبا باس لە چالاكییەكانی فێمێنیزم ڕۆشنگەری دەكات.

لە شەشەمین كۆنفڕانسی پلاتفۆڕمی دابڕاندا ١٥ توێژینەوەی جیاواز پێشكەش دەكرێن لە ٤ پانێڵدا. شایەنی باسە لە پانێڵی یەكەمدا، پڕۆفیسۆر میشێڵ ڤیڤیۆركا، بیرمەندی فەڕەنسی و سەرۆكی خانەی زانستە مرۆییەكانی پاریس، بابەتێك لە ژێر ناونیشانی "ڕۆشنگەری و زەبروزەنگ لە جیهاندا پێشكەش دەكات. هەر لە پانێڵی یەكەمدا، توێژینەوەیەك بە ناونیشانی "ئایندەی ڕۆشنگەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا" لەلایەن نوسەر و ڕۆشنگەر بەڕێز مەلا بەختیارەوە پێشكەش دەكرێت. هەروەها، دووەم ڕۆژی كۆنفڕانس تایبەت دەبێت بە چوارەمین كۆنفڕانسی فێمێنزیمی ڕۆشنگەری و تێیدا ١٢ توێژینەوە سەبارەت بە پرسەكانی ژنان و فێمێنیزم پێشكەش دەكرێن.

ئەمەی خوارەوە تەواوی توێژینەوە پەسەندكراوەكان و ئەجێندای شەشەمین كۆنفڕانسی پلاتفۆڕمی دابڕان و چوارەمین فێمێنیزمی ڕۆشنگەرییە:

ڕۆژی یەکەم: ٢٧/ ١١ / ٢٠٢١
٩:٣٠          کردنەوەی کۆنفرانس
 
- پ.ی. د. دڵشاد مستەفا، وتاری (پلاتفۆرمی دابڕان).
- مەلا بەختیار، وتاری (سەرپەرشتیاری تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر).
- م. ماجيد خەليل، ڕاپۆرتی (چالاكييەكانی بازنەكانی پلاتفۆڕمی دابڕان).
-  پ.ی.د. بەسمە حەبیب، وتاری (فێمێنیزمی رۆشنگەری).
- هاوژین زیبا، راپۆرتی(چالاکییەکانی فێمێنیزمی رۆشنگەری).
-  پێشکەشکردنی (دۆکیۆمێنتاریی کۆنفرانسەکانی رابردوو).


شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پلاتفۆرمی دابڕان
 دەسپێکی کۆنفڕانس

پانێڵی یەکەم: ڕۆشنگەریی، زەبروزەنگ، شۆڕش (١٠:١٥ بۆ ١١:٤٥)
 
پانێڵی (ئالان تۆرێن) بیرمەند و کۆمەڵناس
بەڕێوەبەری پانێڵ: د. بەسمە حەبیب
- پرۆفیسۆر (میشێل ڤیڤیۆرکا)، بیرمەندی فەرەنسی : رۆشنگەری و زەبروزەنگ لە جیهاندا.
-  مەلا بەختیار، نوسەرو رۆشنگەر: ئایندەی ڕۆشنگەریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
-  پ.ی.د. عادل باخەوان، تۆێژەر و سۆسیۆلۆگ، مامۆستای زانکۆی پاریس: رۆشنگەری و پرسی نەتەوە و دەوڵەت لە عێراقدا.

 
پانێڵی دووەم : کوردەواری و رۆشنگەریی (  ١١:٤٥  بۆ  ١:٠٠)
 
پانێڵی( مەلای گەورەی کۆیە) ڕیفۆرمخوازی ئاینی کورد
بەڕێوەبەری پانێڵ: پ.ی. هەردەوان مەحمود، مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین
 -پ.ی.د. حەیدەر لەشکری، مامۆستای زانکۆ/ زانکۆی کۆیە: بینراو و نەبینراوی بیرکردنەوەی کورد لە سەردەمی کلاسیکیی مێژووی ئیسلامدا ( کورد و مەسەلەی فەلسەفاندن).
- پ.ی.د ئیسماعیل مەحمودی، مامۆستای زانکۆی ئازادی ئیسلامی/ مەریوان. سابیر مورادی، توێژەر/ جوانڕۆ: ئاسانەی تازەگەریی کوردی و چۆنییەتی مامەڵەکردنی لەگەڵ نەریتدا.
-  عوسمان نوری (رێبین): «دەوڵەت و ئایدیۆلۆژیا» دابڕانی کۆمەڵی کوردستان لە حوجرە و خانەقاوە بۆ مەدرەسە لە وڵاتی تورکیا و ئێراندا.
-  موحەمەد حەقمورادی، سەرنوسەری گۆڤاری بیر و هزر/ سنە: ئەزموونی کورد لە مۆدێرنێتی لە دۆخی دابڕاندا.


(١:٠٠ بۆ ٢:٤٥) پشووی نیوەڕۆ

پانێڵی سێیەم: ئاین، تەکنەلۆژیا، زانست (٢:٤٥ بۆ ٦:١٥)
 
پانێڵی (ئیسماعیل جەزیری) زانای داهێنەری کورد و باوکی رۆبۆتەکان
بەڕێوەبەری پانێڵ: د. داستان خالد
-  حسێن ڕابی، مامۆستای زانکۆ/ زانکۆی سلێمانی: هونەر، ئاین، فەلسەفەو زانست.
-  شاژیر محەمەد، توێژەری زانستی/ سلێمانی: ئاوێنە دەمارەکان و شۆڕشی تێگەیشتن لە ڕەفتاری کۆمەڵایەتی زیندەوەران.
-  دیاری سابیر حەمە ئەمین، سایکۆلۆجیست: پەڕگیربوون و توندڕەوی ئۆنلاین، چۆن گروپە توندڕەوە ئیسلامییەکان تەکنەلۆژیا زانستییەکان لە خزمەتی بیروباوەڕە فەندەمێنتاڵەکانیاندا بەکاردێنن؟
-  خەسرەو میراودەلی، توێژەری پلاتفۆڕمی دابڕان: چیرۆکی ئادەم و حەوا، لەنێوان ڕەمز و حەقیقەتدا.
 
پانێڵی چوارەم: ئایین، پیرۆزی، کورد (٤:١٥ بۆ ٥:٣٠)
 
پانێڵی (تۆفیق وەهبی بەگ) رۆشنگەری کورد
بەڕێوەبەری پانێڵ : ساڤۆ سەردار
- ئیبراهیم مەحمود، توێژەر لە سەنتەری بێشکچی: «سەر و کڵاو»، نواندنەوەی کوردییانەی جەهلی موقەدەس.
-پ.ی. د. نەوزاد جەمال، توێژەر لە دەستەی کوردستانی: سێکیۆلاریزم یان دەوڵەتی ئاینی (ئایا سێکیۆلاریزم دژی ئیسلامە؟)
- پ.ی. د.عومەر حەسەن سەعید، مامۆستای زانکۆ، زانکۆی کۆیە: شوێن و ئاین، پیرۆزی و ئەفسانەیی شوێن لە ئایندا.
- دەشتی مەحمود، توێژەر و وەرگێڕ/سلێمانی: فریشتە باوەڕی، ئاینی ڕەسەنی گەلی کورد.
 
چوارەمین كۆنفڕانسی فێمێنیزمی ڕۆشنگەری

 پانێڵی یەكەم: ژن، میدیا، سیاسەت (٩:٣٠ بۆ ١١:٠٠)
  پانێڵی (مێهرداد.ر. ئیزدی) کوردناس
بەڕێوەبەری پانێڵ: تاژان دڵشاد، مامۆستای زانکۆ
- پ.ی. د. ئاراس ڕەمەزان، مامۆستای زانکۆ/ زانکۆی راپەڕین.  م. سارا قادر، مامۆستای زانکۆ/ زانکۆی سلێمانی: کاریگەریی میدیا لەسەر بەشداریی سیاسیی ژن لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
- د. سارا موحسن قادر، مامۆستای زانکۆ/ زانکۆی سەلاحەدین: رۆڵ و پێگەی ژن لە داڕشتنی سیاسەتی میدیایی.
-  بەهار عەلی مورادی، کۆمەڵناس/ کرماشان. کەژاڵ مەجیدیان، کۆمەڵناس/ سەقز: ڕۆڵ و پێگەی ژن لە داڕشتنی سیاسەتی میدیایی هەرێمی کوردستاندا.
-  ئاڤان فارس جاف، سەرنوسەری گۆڤاری ژن/ سلێمانی: هاندانی بەشداریی سیاسی ژن لە گوتاری ڕاگەیاندندا.


پانێڵی دووەم:  ژن، هونەر، وێنای جەستە (١١:٠٠ بۆ ١:٠٠)
 
پانێڵی (زەکیە ئەلکان) چالاکی سیاسیی
بەڕێوەبەری پانێڵ: د. نەوزاد ئەسوەد
- پ.ی.د. مونتەها تاریق حسێن، زانکۆی موستەنسرییە/ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی: وردبوونەوەیەکی شیکاریی دەربارەی بەدیارکەوتنی زەینیانەی ژن لە پڕۆسەی رەخنەیی داهێنەرانەدا.
-  نەبەز سەمەد، مامۆستای زانکۆ/ کۆلێژی هونەری زانکۆی سلێمانی: وێنای ژن لە فیلمی کوردیدا، خوێندنەوەیەکی فێمێنیستانە.
- پ.ی.د. نەدا عاید یوسف، زانکۆی موستەنسرییە/ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی: نواندنەوەی جەستەی مێینە لە موقەدەسەوە بۆ سایبورگ لە هونەری شێوەکاریی هاوچەرخدا.
- د. ئامینە کەریم حسێن، مامۆستای زانکۆ/ زانکۆی کەرکوک: رۆڵی ژن لە گەشەپێدانی سەرتاپاگیریی کۆمەڵدا.
 
 
  ١:٠٠- ٢:٤٥            پشووی نیوەڕۆ


پانێڵی سێیەم: ژن و شوناسی سیاسیی (٢:٤٥ بۆ ٤:٣٠)
 پانێڵی (د. موحەمەد شەحرور) ریفۆرمخوازی بیری ئیسلامی
بەڕێوەبەری پانێڵ:  د. ئاسودە محەمەد نوری، مامۆستای زانکۆ/ زانکۆی گەرمیان
-  کنێر عەبدوڵا، نوسەر و چالاکی ژنان/ سلێمانی:کۆتای ژنان، کاریگەریی لە سەر دۆخی ژنان و بەشداریی سیاسی و هەڵبژاردن.
- د. سەوسەن ئیبراهیم عەگیدی، مامۆستای پەیمانگای پۆلەتەکنیکی کەرکوک:  ڕۆژی ژن لە پشتیوانیی دروستکردنی بڕیاردا، توێژینەوە لە دۆخی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی ژنان لە پارێزگای کەرکوکدا.
- پ.ی. د. میدیا فەتاح، مامۆستای زانکۆ، زانکۆی سۆران. پ.ی. د. ئیبراهیم سادق، مامۆستای زانکۆ، زانکۆی سۆران: ژنبوون، رۆڵی جێندەری و ئەزموونی ژنانی بارزانی وەک نموونە.
-  موزەفەر شێخە: ناسنامەی ژنانی کورد لەنێوان زێد و تاراوگەدا، رۆمانی (ژنەکان وڵاتیان نییە)ی ئەژین عەبدولخالق وەک نمونە.

- پێشنیار و راسپاردەکانی کۆنفڕانس
- مەراسیمی کۆتایی و بەخشینی بڕوانامەی بەشداربوون