یوبیلی زیوینی فێستیڤاڵى گەلاوێژ رادەگەیەندرێت
ڕۆژی دوو شەمە ٢٠٢١/١١/٢٢ بنكه‌ى ڕوناكبیرى گه‌لاوێژ به سه‌رپه‌رشتىى (سامى هادى) لێپرسراوى ناوه‌ندى رۆشنگه‌رى چاو‌دێر و به ئاماده‌بوونى (د. ابتسام اسماعیل) سه‌رۆكى بنكه‌ى ڕوناكبیریى گه‌لاوێژ و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى باڵا كۆبوونه‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا رۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١١/٢٤ کاتژمێر ٣:٣٠ لە ناو دەزگای ڕۆشنگەری چاو‌دێر بە ئامادەبوونی ڕاگەیاندنەکان سەرۆکی بنکەی ڕوناکبیری گەلاوێژ (د.ابتسام اسماعیل) لە پرێس کۆنفرانسێکدا دەربارەی بیستوپێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ و کات و شوێن و خەڵات و لیژنەکان و یوبیلی زیوینی فێستیڤاڵ و کۆی وردەکارییەکان ڕونکردنەوە بدات.
د. ابتسام اسماعیل سه‌رۆكى بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ به سایتى گه‌لاوێژى راگه‌یاند، كه بانگهێشتى سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى كۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌كه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى كات و شوێن و ته‌وه‌ره‌كانى بیست و پێنجەمین فێستیڤاڵى گەڵاوێژ رابگه‌یه‌نین.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌دا سه‌رجه‌م رێنماییه‌كان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى بابه‌ته‌كانى تایبه‌ت به فێستیڤاڵ.