لیستی نوێی دابەشكردنی موچە ئاشكرا كرا

کوردستان 23/11/2021


چاودێر:
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 25ی تشرینی دوەم دابەشكردنی موچەی مانگی 11 دەستپێدەكات و بەهەمان میكانیزمی پێشوو بەبێ لێبڕین دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لەراگەیەنراوێكدا رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە (25ی تشرینی دوەمی 2021)  دابەشكردنی موچە دەستپێدەكات و موچەی وەزارەتی تەندروستی بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت.

پێشوتر جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاندبو، ئەوان زانیارییان داوە بەهاوڵاتیان و فەرمانبەران كە كاری لەپێشینەی حكومەت لەم كاتەدا دابەشكردنی موچەیە بەبێ لێبڕین و هەمو هەوڵێك دەدەن بۆ دابینكردنی موچە.

باسی لەوەش كردبوو، 25ی مانگ دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت، هەروەها  تا ئەو كاتەی بەغدا بەردەوام بێت لەناردنی 200 ملیارەكە، موچەش بەبێ لێبڕین دابەش 
.