نرخی نەوت دابەزی
ئەمرۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دا بۆ كەمتر لە 78 دۆلار دابەزیوە كە بە نزمترین نرخ دادەنرێت لەمانگی تشرنی دووەم دا.
بەیانی ئەمرۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكی "خۆرئاوای تیكساس " بۆ كەمتر لە 75.84دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دابەزی.
هەروەك نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو بەرێژی 0.27% دابەزیوەو نرخی یەك بەرمیل بۆ 78.68 دۆلار دابەزیوە.
هاوكات ئاژانسی بلۆمبێرگ بڵاویكردەوەتەوە كە نرخی نەوتی خاو بۆ كەمتر لە 78 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دابەزیوە.
دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە خواست لە سەر كڕینی نەوت كەمبێتەوە بەهۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لە وڵاتانی ئەوروپا.