بڕیارەكە درا، چارەنوسی سۆلشایەر لەگەڵ مان یونایتد كۆتایهات

وەرزش 21/11/2021

زا گاردیان و دەیلی میل/ بریتانی
راپۆرتە هەواڵەكان باس لەوە دەكەن لە كۆبونەوەیەكی بە پەلەدا كە درەنگانی شەوی رابردو سازدراوە ئیدارەی مان یونایتد بڕیاری دورخستنەوەی سولشایەریان داوەو جویل گلیزر خاوەنی پشكی گەورە لە یانەی مان یونایتد رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر لادانی ئەو راهێنەرە.
دوای دۆڕاندنە شەرمهێنەرەكەی شەوی رابردو بەرامبەر بە یانەی واتفۆرد بە ئەنجامی 4-1، یانەكە خەریكی وتوێژكردنە لەگەڵ سۆلشایەر سەبارەت بە پرسە داراییەكانی دوای دەستلەكاركێشانەوەكەی.
هەروەها یانەكە بەنیازە تا دەستنیشانكردنی  راهێنەرێكی نوێ‌ دارین فلیتشەری ئوسكوتلەندی وەك جێگرەوەی سۆلشایەر ئەركی راهێنەرایەتی یانەكە دەگرێتە ئەستۆ.