میسی یەكەم گۆڵی لە خولی فەرەنسا تۆماركرد

وەرزش 21/11/2021


هێرشبەری ئەرژەنتینی و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لیۆنیل میسی یەكەم گۆڵی خۆی لە گەڕی چواردەهەمی (لیگا وەن) تۆماركردو هاوكاری تیپەكەی كرد بۆ ئەوەی بە ئەنجامی 3-1 لە یانەی نانت بەرێتەوە.
یانەی پاریس سانجێرمان بە كۆكردنەوەی 37 خاڵ لە پلەی یەكەمدایەو بە جیاوازی 13 خاڵ لەگەڵ یانەی لنس كە پلەی دووهەمی ریزبەندیەكەی گرتووە.