پۆچەتینیۆ، ئەركی راهێنەرایەتی پاریس قورسە

وەرزش 21/11/2021

ماوریسیۆ پۆچەتینیۆی راهێنەری پاریس سانجێرمان رایگەیاند، بەهۆی ئەو هەموو ئەستێرە لەیانەكەدا راهێنەرایەتی پاریس ئەركێكی ئاسان نییەو زۆر قورسە، ئەوەش پەیوەندی بەو ئاراستە جیاوازانەوە هەیە كە یانەكەدا هەیە. 
راهێنەرە ئەرژەنتینیەكە بۆ رۆژنامەی لكیپی فەڕەنسی رایگەیاند، كاری ئێمە ئیشكردنە لەسەر هەستی  یاریزانەكان و هەر یاریزانێكیش لە دنیایەكی جیاوازەوە هاتووە بۆیە پێویستە لە نێوانیاندا هاوسەنگی رابگرین، چونكە دەبێت بزانین كاری ئێمە لەگەڵ باشترین یاریزانەكانی جیهانە. وە وتیشی هاندەران لە پاریس داوای بردنەوەت لێدەكەن لە پاڵەوانێتی یانەكانی ئەوروپا، و خولە لۆكاڵیەكانی فەرەنسا و ئێمەش  بۆ ئەوە لێرەیەن.
ئەستێرەكانی پاریس:
لیۆنیل میسی، ئانخیل دیماریا، ماورو ئیكاردی – ئەرژەنتینی، نیمار دا سیلڤا- بەرازیل، كلیبان مباپی- فەڕەنسا، جولیان دراكسلەر- ئەڵمانیا