پێویستە پاش چاكبوونەوە لە كۆرۆنا چ جۆرە پشكنینێكی پزیشكی ئەنجامبدرێت؟

تەندروستی 20/11/2021


فارفارا رایابكۆفا پزیشكی پسپۆر بڵاویكردەوەتەوە ،پێویستە پاش چاكبوونەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا كەسی تووشبوو پشكنینی پزیشكی ئەنجامبدات بەمەبەستی دڵنیابوون لەوەی بەهۆی كۆرۆناوە دووچاری نەخۆشی دیكە نەهاتووە.
ئەو پزیشكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە پێویستە جەستەی كەسی تووشبوو تاقیبكرێتەوە تا بزانرێت ئەو كەسە تا چەند دەتوانێت كاری فیزیكی ماسولكە ئەنجامبدات و هەڵسەنگاندن بكرێت بۆ دۆخی دڵ و كۆئەندامی هەناسەدان و دەمارەكان.
جەختیشی كردوەتەوە پێویستە كەسی چاكبوەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا فشاری خوێنی بپیورێت و هەروەك لە تەندرووستی سییەكانی دڵنیابكرێتەوە.
باسی لەوەشكردوە پێویستە كۆمەڵێك پشكنین بۆ خوێن و میزی بكرێت لە تاقیگەكان بەمەبەستی دڵنیابوونی زیاتر لە رەوشی تەندروستی كەسەكە.
هەروەك دڵێت دەبێت كەسی چاكبوەوە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی دڵ و هەردوو گورچیلەی بكرێت هەروەها لەهەوكردنی كۆئەندامەكان دڵنیا بكرێتەوە و رێژەی كۆلیسترۆل و چەوری لەشی پشكنینی بۆ بكرێت.
ئەو پزیشكە تەئكیدی كردوەتەوە ئەو جۆرە پشكنینە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستی دەتوانرێت لە رێگەی پرۆگرامی پشكنینی قوڵی تەندروستیەوە ئەنجامبدرێت كە لە بنكە تەندروستیەكان بۆ تووشبووانی كۆرۆنا بە خۆرایی ئەنجامدەدرێت.