رەوتی حیكمە پێكهێنانی حكومەت بە گوێرەی مەرجەكانی سەدر بەدوور دەزانێت

عێراق 20/11/2021


ئەمرۆ شەممە رەوتی حیكمە كە عەممار حەكیم سەرۆكایەتی دەكات روونكردنەوەیەكی لە بارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق بڵاوكردەوە بە گوێرەی ئەو مەرجانەی كە سەدر داوای كردوە.
رەحیم عەبوودی فەرماندە لە رەوتی حیكمە بڵاویكردەوە : پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق بەگوێرەی داواكاریەكانی رەوتی سەدر بەدوور دەزانن 
تەئكیدی كردەوە داواكاریەكانی سەدر لە كاتێكی گونجاودان نیە و دوورن لە خواستی فراكسیۆن و قەوارە سیاسیەكان.
باسی لەوەشكرد:دۆخی ئێستای عیراق ناجێگیرە و عیراق بە چەند ئاستەنگێكی ئەمنی و سیاسی وئابوریدا تێدەپەرێت و ناكرێت حكومەتی داهاتووی عیراق لەسەر بنەمای زۆرینە پێكبهێنرێت ،لەبەر ئەوە پێشنیارەكەی سەدر بەدوور دەزانرێت.
رۆژی پێنجشەممە رەوتی سەدر كە موقتەدا سەدر سەرۆكایەتی دەكات كۆمەڵە مەرجێكیان لەبارەی حكومەتی داهاتووی عیراق بڵاوكردەوە لەوانەش نەهێشتنی سەرجەم گرووپە چەكداریەكان و نەهێشتنی حەشدی شەعبی و تێكەڵنەكردنی ئەو گرووپانە بەكاروباری سیاسیەوە.