ساوسگێت گرێبەستەكەی نوێ‌ دەكاتەوە

وەرزش 17/11/2021

گاریس ساوسگێت راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رایگەیاند، ئامادەی وتوێژكردنم لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی وڵاتەكەم بۆ درێژكردنەوەی ماوەی ئەركی راهێنەرایەتیم. دوای گەیشتنی هەڵبژاردەكە بە جامی جیهانی قەتەر 2022، یەكێتی تۆپی پێی ئینگلیزی دەیەوێت گرێبەستی ئەو راهێنەرە تا ساڵی 2024 درێژ بكاتەوە.
بەپێی گرێبەستێك ساوسگێت لە ساڵی 2016 ئەركی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەكەی وەرگرتووە تا ساڵی 2023، و بەشداری جامی جیهانی روسیای 2018 كردووەو پلەی دووەمی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020 بەدەستهێناوە.