میسی خاوەنی 600 ملیۆن دۆلارە

وەرزش 17/11/2021

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە سەرچاوەیەكی دارایی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەستی كەوتووە كە میسی خاوەنی 600 ملیۆن دۆلارەو بەشێكی زۆری ئەو پارەیە لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەدەستیهێناوە.
میسی لە گرێبەستێكی سەربەستدا و بۆماوەی دوو وەرز  بە بڕی 150 ملیۆن دۆلار پەیوەندی بە یانەی پاریسەوە كردوەو جگە لە موچەكەی، پشكی تایبەتی هەیە لە ریكلامە بازرگانییەكاندا كە بڕەكەی 40 ملیۆن دۆلاری ساڵانەیە.
ئاس دەڵێت: میسی خاوەنی سـێ‌ كۆشكی گرانبەهایە:
ساڵی 2011 و 2019 لە ویلایەتی میامی ئەمریكا دوو كۆشكی بە بڕی 12 ملیۆن كڕیوەو هەروەها كاتێك لە بەرشەلۆنە بووە لە ناوچەی بیدر ئالبیس بە بڕی دوو ملیۆن دۆلار كۆشكێكی كڕیوەو ئێستا بڕەكەی دەگاتە 8 ملیۆن دۆلار.