ئەلڤێس، درێسەكەی ئنێستا دەپۆشێت

وەرزش 17/11/2021

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ژمارەی ئەو درێسەی دیاریكرد كە دانی ئەلڤێسی بەرازیلی و یاریزانی پێشووی یانەكە دەی پۆشێت، یانەكە لە پێگەی فەڕمی خۆی ژمارە هەشتی بەخشییە ئالڤێس، كە پێشتر ئەندرێس ئنێستا ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەكە دەی پۆشی.
لە چەند رۆژی رابردودا یانە كەتالۆنیەكە گرێبەستێكی سەربەستی واژو كرد لەگەڵ بەرگریكاری بەرازیلی ئەلڤێسی تەمەن 38 ساڵ تاكۆتایی ئەم وەرزە. 
ئالڤێس لە 2008 تا 2016  (391) یاری بۆ بەرشەلۆنە كردووە (21) گۆڵی تۆمار كردووەو (101) ئەسیستی كردووە.