كافو باشترین دیاری دەكات
وەرزش 16/11/2021
ئەستێرەی پێشووی هەڵبژادەی بەرازیل كافو لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ماركای ئیسپانی رایگەیاند، لە روی هونەرییەوە نیمار داسیلڤای بەرازیلی لە هەردوو ئەستێرەی تۆپی پێ لیۆنێل میسی ئەرژەنتینی و رۆناڵدۆی پورتوگالی باشترە، بەڵام ئەوەی پێویستە لەسەر نیمار زیاتر هەست بە بەرپرسیارەتی كردنە كە وەك سەركردەیەك لە ناو یاریگادا دەربكەوێت، جێی ئاماژەیە تا ئێستا نیمار نەیتوانیوە ببێتە خاوەنی تۆپی ئاڵتونی بەڵام هەریەكە لە كریستیانۆ رۆناڵدۆ خاوەنی پێنج تۆپی ئاڵتونیەو میسی-یش شەش جار.