یەدەگی زێڕی پێنج وڵاتی عەرەبی هەزار تۆن تێدەپەرێنێت

ئابوری 13/11/2021


ئەمرۆ شەممە ئەنجومەنی جیهانی زێڕ بڵاویكردەوە لەنۆ مانگی كۆتایی ساڵی 2021پێنج وڵاتی عەرەبی كە یەكێك لەو پێنج وڵاتە عیراقە خاوەنی زیاتر لە هەزار تۆن زێرن.
ئەنجومەنەكە لە نوێترین خشتەیەدا كە لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2021 بڵاویكردوەتەوە ئاشكرای كردوە: یەدەگی زێر لە وڵاتانی عەرەبستانی سعودیە ، لوبنان ، جەزائیر، لیبیا وعیراق زیادی كردوەو گەیشتوەتە 1005.5 تۆن زێرلە چارەكی سێیەمی ئەم ساڵدا بەراورد بە نیوەی یەكەمی ئەم ساڵ كە بریتی بوە لە 996.5 تۆن 
بەگوێرەی راپۆرتەكە عەرەبستانی سعودیە خاوەنی 323.1 تۆن یەدەگی زێڕە ، لوبنان خاوەنی 286.8 تۆن و جەزائیر خاوەنی 173.6 تۆن و لیبیا 116.6 تۆن هەرچی وڵاتی عیراقیشە خاوەنی 96.4 تۆن یەدەگی زێڕە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە یەدەگی پێنج وڵاتی جیهان لە زێر گەیشتوەتە 18هەزارو 672 تۆن زێر كە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە پلەی یەكەم دێت و خاوەنی 8133تۆن یەدەگی زێڕە ئەڵمانیا بە پلەی دووەم دێت و خاوەنی 3259 تۆن و ئیتالیا 2451 تۆن وفەرنسا 2436 تۆن و رووسیا بەپلەی پێنجەم دێت كە خاوەنی 2292 تۆن زێڕە.
ئەنجومەنی جیهانی زێڕ بارەگاكەی لە بەریتانیایە و شارەزاییەكی زۆری هەیە سەبارەت بە فاكتەرەكانی گۆرانكاری لە بازاڕدا و ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە لەگەورە كۆمپانیا جیهانیەكانی زێر لەجیهاندا پێكهاتوە.