بەهای لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
چاودێر
بەهای لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و ئەوەش بە نزمترین بەهای دادەندرێت لە مێژوودا.
بەهای لیرەی تورکی ئەمڕۆ هەینی، نزمترین ئاستی پێوانەیی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكی تۆمار كرد. بەجۆرێك 100 دۆلار بەرامبەر هەزار و یەك لیرەی توركی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
لیرەی توركی خراپترین دراوی بازاڕی دراوی ساڵ بووە، كە لە ماوەی پێنج ساڵدا دوو لەسەر سێی بەهای خۆی لە دەست داوە و پێشبینیش دەکرێت بەهای لیرەی تورکی زیاتر داببەزێت.