بانکی ناوەندیی عێراق: مامەڵە بە دراوی ئەلکترۆنییەوە مەکەن

ئابوری 12/11/2021

چاودێر

 

بانكی ناوەندیی عێراق هۆشداری دا لە مامەڵەكردن بە دراوە ئەلكترۆنییەكانەوە بەهۆكاری نەبونی هیچ یاسا و چاودێرییەك.


لە راگەیەنراوێكدا بانكی ناوەندی عیراق ئاماژەی بەوەكردوە، بەوردی چاودێری مامەڵەكردن بە دراوە ئەلكترۆنیەكان دەكات لەناوخۆی وڵاتدا، چونكە هیچ یاساو چاودێریكردن لەعیراقدا نیە لەسەر مامەڵەكردن پێوەی.


لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا بانكی ناوەندی ئاماژەی بەوەشكردوە، بەرزبونەوەو نزمبونەوەی نرخی دراوە ئەلكترۆنیەكان لەبازاڕەكانی جیهانداو نەبونی یاسایەك بۆ رێكخستن و پاراستنیان كاریگەری نێگەتیڤی لێدەكەوێتەوە، بۆیە لەبەر ئەو هۆكارانە دراوە ئەلكترۆنیەكان پارێزەرێكی یاساییان نیەو تەنانەت ئەوانەشی مامەڵەی پێوەدەكەن لە روی یاساییەوە رێگەپێدراونین و هیچ یاسایەكیش پارێزگاریان لێ ناكات، لەبەرئەوە هۆشداری دەدەین لە مامەڵەكردن و ئاڵوگۆڕپێكردنی ئەو جۆرە دراوانە لەعیراق.