بڕیارێكی نوێ لەوەزارەتی دارایی هەرێمەوە

ئابوری 11/11/2021

چاودێر: 
وەزارەتی دارایی  حكومەتی هەرێمی كوردستان، رێنماییەكی نوێی لەبارەی خەرجكردنەوەی جیاوازیی مووچە دەركرد و سەرجەم جیاوازی مووچەی ئەو مانگانەی، كە مووچەی تێدا پاشەكەوت كراوە، دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران.
بەپێی نووسراوێكی نوێی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، سەرجەم ئەو جیاوازیی مووچانەی بۆ ئەو مانگانەی، كە مووچەی تێدا پاشەكەوت كراوە، دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران.
هاوكات ئەو جیاوازیی مووچانە لە نێو  ئەمانەتی پاشەكەوتی مووچەی مووچەخۆران، لەلایەن گەنجینەكانەوە خەرج دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو بڕیارە پەیوەندیی بە خەرجكردنی مووچە پاشەكەوتكراوەكانەوە نییە.