لیستی نوێی مووچە " یەكشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت"

ئابوری 04/11/2021

چاودێر: تایبەت
دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم بەسستی بەردەوامی هەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو، مووچەی ئاسایش و خانەنشینانی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەپێی ئەو زانیارییانەی لەوەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دراونەتە (چاودێر)، بڕیارە  رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو، ٧ی تشرینی دووەمی 2021، مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش، خانەنشتنی پێشمەرگە و دەزگای ئاسایشی گشتی دابەشبكرێت.
لەرۆژی 25ی مانگی 10ەوە دەست بەدابەشكردنی مووچە كراوە و دوای رەزامەندی حكومەتی ناوەند بۆ ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم، هێشتا مووچەی زۆربەی وەزارەت و دەستە و دامەزراوە و سێ سەرۆكایەتیەكە دابەشنەكراوە.
تا ئێستا تەنیا مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردە بەدوو رۆژ و تەندروستی و زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن و هێزەكانی 70 و 80ی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دراوە.