كـتێبێك بەناوی " پرسی كورد لە توركیا " بڵاوكرایەوە

رۆشنبیری 04/11/2021

چاودێر: تایبەت

 لەنوێترین بڵاوكراوە، كتێبی " پرسی كورد لە توركیا " لەدوو توێی 260 لاپەڕە چاپكرا. كە پێكهاتووە لە33 چاپتەر دەربارەی‌ رەهەندە سیاسیی، مێژوویی و كلتوورییەكانی پەیوەست بە پرسی كورد لەتوركیا ‌ لەلایەن "هێژا دڵشاد" رۆژنامەنوس و نووسەری تایبەت لەبواری توركیا‌ نووسراوە.
 ئەم كتێبە‌ حەوتەمین بەرهەمی نووسەرە، لەبواری توركیا نووسراون دەربارەی بەرهەمە نوێیەكەی دەڵێت " لەم كتێبەدا‌ هەوڵمداوە بەپێی تێگەیشتن و سەرنجەكانی خۆم بنووسم كە لەماوەی 15 ساڵی رابردوو وەك رۆژنامەنوس و نووسەری بواری توركیا لەو سەردانانەم بۆ باكووری كوردستان و توركیا ئەنجاممداوە، بەتایبەت لەسەر ئەو تەوەرانەی كە راستەوخۆ پەیوەندیی بە مەلەسەی كورد لە توركیا و سیاسەتی دەوڵەتی تورك لەگەڵ باشووری كوردستاندا هەیە‌ ".