دەزگای هەواڵگری ئەمریكا: كۆرۆنا ڤایرۆس وەكو چەكی بایۆلۆژی بڵاونەكراوەتەوە

تەندروستی 30/10/2021


دەزگای هەواڵگری ئەمریكا بڵاویكردوەتەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا وەكو چەكی بایۆلۆژی درووست نەكراوە
 رۆژی هەینی ئۆفیسی بەریوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمریكا هەڵسەنگاندنێكی دەزگای هەواڵگری بڵاوكردوەتەوە سەبارەت بە درووستبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تەئكیدی كردوەتەوە وەكو چەكی نهێنی درووستنەكراوە.
بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەكە كۆرۆنا ڤایرۆس وەكو چەكی بایۆلۆژی درووستنەكراوە لە راپۆرتەكەدا هاتوە پەیمانگەی وهان بۆ زانستی ڤایرۆسی ، پێشتر كۆمەڵێك ڤایرۆسی هاوشێوەی سارسی درووستكردوە ، بەڵام بەگوێرەی زانیاریەكان  ئەو ڤایرۆسە لەلایەن پەیمانگەكەوە وەكو ئەندازەیی بۆماوەیی دروستنەكراوە.
لە راپۆرتەكەدا هاتوە 4 ئاژانسی هەواڵگری ئەمریكا بەمتمانەیەكی كەمەوە روونیكردوەتەوە ئەو ڤایرۆسە سەرەتا لە ئاژەڵەوە گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ ، بەڵام ئاژانسی پێنجەم پێی وایە ئەو پەتایە پەیوەندی بەتاقیگەكانەوە هەیە.
یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە مانگی دیسمبەری ساڵی 2019 لە شاری وەهان ئاشكرابوو.
حكومەتی چین چەندین جار  رەتیكردوەتەوە كە ئەو ڤایرۆسە لە یەكێك لە كارگەكانی ئەو وڵاتەوە بڵاوبوبێتەوە .
رێكخراوی تەندروستی جیهانی داوای لە چین كردوە هاوكاریان بكات لە رێگەی پێشكەش كردنی راپۆرتی سەبارەت بە یەكەمین حاڵەتی تووشبوون بەو ڤایرۆسە بەمەبەستی ئاشكراكردنی درووستبوونی ڤایرۆسی كۆڤید 19