زیاتر لە 5 ملیۆن كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

تەندروستی 30/10/2021


ژمارەی ئەو كەسانەی لە جیهاندا بە هۆی تووشبوون بە پەتای كۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە پێنج ملیۆنی تێپەڕاند.

ماڵپەڕی "وڵدۆمیتەر" كە تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی ئامارەكانی كۆرۆنا لە جیهاندا بڵاویكردوەتەوە  تا ئەمرۆ ژمارەی ئەو كەسانەی بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە پێنج ملیۆن و پێنج هەزار و 54 كەس.

ئەوەشی خستوەتە روو تا ئێستا 246 ملیۆن و 791 هەزار و 173 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 233 ملیۆن و 565 هەزار و 28 كەس لە تووشبووان  چاكبوونەتەوە