خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەهەرێم ئەنجامدەدرێت

کوردستان 27/10/2021

چاودێر

بڕیارە فەرمانبەرانی گرێبەست لەشار و شارۆچکەکانی هەرێم خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجامبدەن.

لەئاگادارینامەیەکدا فەرمانبەرانی گرێبەست ڕایانگەیاند، بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان ، لە پێناو بە دەستهێنان و گەیشتن بە خەونی هەمیشەییان کۆتاییهێنان بەو ستەمەی لەفەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێت خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.

 ئەوەشیان خستەڕوو، ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢١/١٠/٣١ لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بەیانییەوە دەستدەکەن بە مانگرتن و گردبونەوە ، تا ئەو کاتەی دەکرێن بە هەمیشەیی ناچینەوە سەر ئەرکەکانیان.

دەقی ئاگادارینامەکە:

ئاگاداری
بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان ، لە پێناو بە دەستهێنان و گەیشتن بە خەونی هەمیشەییمان کۆتاییهێنان بەو ستەمەی لە ئێمەی گرێبەست دەکرێت ، ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢١/١٠/٣١ لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بەیانییەوە دەستدەکەین بە مانگرتن و گردبونەوە ، تا ئەو کاتەی دەکرێین بە هەمیشەیی ناچینەوە سەر ئەرکەکانمان ...
‎ناونیشانی شوێنی گردبوونەوەكان
‎١ -هەولێر -بەردەم بینای ئەنجوومەنی وەزیران
‎٢-دهۆك-بەردەم پاركی ئازادی
‎٣-سلێمانی-بەردەم نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكوومەت
‎٤-هەڵبجەی شەهید-بەردەم باغی گشتی
‎٥-ئیدارەی گەرمیان -بەردەم بینای قایم قامیەتی كەلار
‎٦-ئیدارەی ڕاپەڕین-بەردەم بینای ئیدارەی ڕاپەڕین
‎٧-قەڵادزێ-بەردەم قایم قامیەت
‎٨-سیدصادق-بەردەم بینای سەرۆكایەتی شارەوانی
‎٩-عەربەت-بەردەم بینای ناحیەی عەربەت
‎١٠-قەزای شارەزور-بەردەم بانقی قەزای شارەزور
‎١١-دووكان-بەردەم بینای قایم قامیەت
‎تا ئێستا فەرمانبەرای گرێبەستی ئەم شارانە ئامادەن ئێوەش لە هەر شارێكن پەیوەندیمان پێوە بكەن و ئامادەكاری بكەن
بەشداری هەر تاکێک لە ئێوە
نزیکترمان دەکاتەوە لە خەونی هەمیشەییبون
نوێنەرانی فەرمانبەڕانی فەرمانبەرانی گرێبەست