سووننەكان لەسەر پۆستی سەرۆكی پەرلەمان رێككەوتن

کوردستان 27/10/2021

چاودێر:

سووننەكان لەسەر پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لە ئوردن رێككەوتن.

بەپێی زانیارییەكان، لە عەممانی پایتەختی ئوردن رێككەوتن لەنێوان لیستی پێشكەوتن و عەزمی سووننەكان كراوە لەسەر ئەوەی محەمەد حەلبوسی ببێتە سەرۆكی پەرلەمان و خەمیس خەنجەر ببێتە جێگری سەرۆكی پەرلەمان. 

 ئەم دوو لایەنە براوەی یەكەم و دووهەمی هەڵبژاردنەكانی 10ی ئۆكتۆبەرن، لەلایەن بەشێك لە دەوڵەتانی عەرەبی و توركیاوە پشتیوانی دەكرێن.