ژمارەیەک خوێندکاری پۆلی ١٢ دەستگیرکران
چاودێر
ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەیەک
خوێندکاری پۆلی ١٢ لەسۆران دەستگیرکران.
ژمارەیەک خوێندکاری
پۆلی ١٢ لەسۆران بەهۆی نەهاتنەوەی ناویان لەهیچ زانکۆ و پەیمانگایەک خۆپیشاندانیان
سازدا، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
پاشئەوەی ناوی ژمارەیەک
لەخوێندکارانی پۆلی ١٢ لە زانکۆ و پەیمانگاکان نەهاتەوە، یان بەهەڵە هاتەوە، ئەو
خویندکارانە دەستیان بەخۆپیشاندان و ئەنجامدانی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کرد.