دابەشكردنی مووچە كێشەی بۆ دروستبوو

کوردستان 27/10/2021

چاودێر:

ئەمڕۆ بڕیار بوو مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەشبكرێت، بەڵام دابەشكردنی مووچە كێشەی بۆ درووستبوو.

سەرچاوەیەك بە چاودێر-ی راگەیاند مووچەی یەكەكانی 70 و 80 دابەشنەكرا ئەمڕۆ، تەنها مووچەی وەزارەتی دارایی دابەشكراوە.

سەرچاوەكە، گوتی: پارەی پێویست لە بانكدا نەبووە، بۆیە مووچەی پێشمەرگە نەدراوە، چاوەڕێدەكرێت سبەی پێنج شەممە بدرێـت.

دوو رۆژی رابردوودا ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هۆشداری لە دواكەوتنی مووچەدا، گوتی: بەهۆی نەگەڕانەوەی داهاتی دەروازەكانی سنووری هەڵەبجە و سلێمانی مووچە دوادەكەوێت.