سلێمانی.. ئەو كوڕەی كچەكەی رفاندبوو دەستگیركرا

کوردستان 26/10/2021

چاودێر: لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی ئەو كوڕە دەستگیركرا كە كچێكی رفاندبوو.
پۆلیسی سلێمانی  ئاشكرایكردوە: دوای ئەوەی  هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ كە كچەكەی ڕفێندراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای كۆكردنەوەی زانیاری وورد لەسەر شوێنی تۆمەتبار و وەرگرتنەوەی كامێراكانی چاودێری توانرا تۆمەتبار لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربكرێت.  
 

رونیشكراوەتەوە: لەئێستادا ترمەتبار (ع ، س ، ع - تەمەن 19 ساڵ ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 421 لەیاساسی سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا ، لەكاتی لێكۆڵینەوەشدا تۆمەتبار دانی ناوە بەچەندین تاوانی دزیكردنی ماتۆڕ سكیل.