لە كالتشیوی ئیتالیا چوار راهێنەر سزادران

وەرزش 26/10/2021

پێگەی توتو میركاتوی وەرزشی رایگەیاند، دادگای وەرزشی ئیتالیا بڕیاریدا بە راگرتنی چوار راهێنەری ئەو خولە، كە لە باشترین راهێنەرەكانی خولی كالیتشوی ئیتالین و یانەكانیان ریزبەندی پێشەوەیان گرتووەو بریتین لە:
-جوزیە مۆرینۆی پورتوگالی و راهێنەری رۆما، لەبەرامبەر یانەی ناپۆلی بە كارتی سوركرایە دەرەوە.
-لوتشیانۆ سپالیتی راهێنەری ناپۆلی لەبەرامبەر یانەی رۆما بۆ یەك یاری راگیرا.
-سیمۆن ئینزاگی راهێنەری ئینتەر میلان لە یاری یانەكەی بەرامبەر یۆڤانتۆس.
-جیان ببیرو گلسپرینی راهێنەری ئەتلەنتا لە بەرامبەر یانەی ئۆدێنیزی.