نەوەی نوێ و پارتی رێککەوتنیان بۆ خستنی فەیسەڵ کەریم خان کرد

کوردستان 26/10/2021

چاودێر

 

عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان وەڵامێکی توندی نەوەی نوێ دەداتەوە و ڕاشیدەگەیەنێت، نەوەی نوێ و پارتی رێککەوتنیان بۆ خستنی فەیسەڵ کەریم خان کرد .

دەقی وەڵامەکە:

 

 بەدڕەوشتی سیاسی 
من سەرۆکی لیژنەی وەزەم، بە ھەموو ئەندامانی لیژنەم وت: دژی ھیچ ھێزێک قسە نەکرێت لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و نەشکرا.. 
لە کۆبونەوە لەگەڵ وەزیر پێداگیریم کردوە کە مۆڵەتیان پێبدرێت بەنزین بھێنن بە شاھیدی ١١ کەس، بڕۆن بە ناوی کۆمپانیایەک مۆڵەت پێشکەش بکەن پێتان دەدرێت.. ئێوە نایکەن و یاری بە عاتیفەی خەڵک  دەکەن.. تۆیەک کە پارەی ھەزاران ھاوڵاتی ھەژار بخۆی جگە لە چەواشەکاری ھیچ نازانیت.. 
من وەعد خۆم مۆڵەتەکە دەبەم .. بەڵام ئێوە بەناوی حیزبەوە داواتان کردوە ھەرچی بازرگانە دوو ماددەی کیمیاوی داخڵ بکات.. 
جوامێر بن و کەرامەتتان ھەبێت و بەناوی کۆمپانیایەک داوای مۆڵت بکەن بۆ ھێنانی بەنزین..
کێ دۆستی پارتیە؟ 
من سەلماندومە دوو ملیۆن لیتر بەرھەمی بەنزینی ھەولێرو بۆ سێ کۆمپانیا قۆرخ کراوە ناویان سەن ئۆیڵ و کورد نەفت و ئەد فایزەرە، گەندەڵی لێرەیەو ئەمە  چارەسەرە، وتومە: ئەم قۆرخکاریە لابدەن گرفت چارەسەر دەبێت..  
من دەعمی حکومەت و پارتی دەکەم کە گەورەترین گەندەڵی و قۆرخکاری بەنزینم دیاری کردوە یان ئێوە دەتانەوێ ڕاستیە گەندەڵیەکە بشارنەوەو بڵێن لەدەرەوە دەیھێنن و ڕاستیش نەکەن
..
ڕێککەوتنی ھەڵبژارنتان بۆ خستنی فەیسەڵ کەریم خان و گۆڕینی شوێنی کاندیتان و کشانەوەی کاندیدەکەی پارتی ڕونە..
فەرمون جورئەت بکەن مۆڵەت بەناوی کۆمپانیایەک تەقدیم بکەن و بڵاوی بکەن بۆ ھێنانی بەنزین. 
خەڵک بپرسێت بۆ ٧٠ ملیاری قەرزی حکومەت و دوو ملیۆن دۆلاری پارەی کارەبان و پارەی ھەزاران ھاوڵاتی لە گەردنتانەو دەسەڵات چاوپۆشیتان لێدەکات

ئەم قەرزاری و پارەخواردن و فێڵکردن لە خەڵکە کۆتایی دێت..
عەلی حەمە ساڵح