سەرۆك وەزیرانی لوبنان سەردانی بەغدا دەكات

عێراق 25/10/2021


ئەمرۆ دووشەممە نەجیب میقاتی سەرۆك وەزیرانی لوبنان بەسەردانێكی رەسمی كە چەند كاتژمێرێكی خایاند گەیشتە بەغدا.
سەرچاوەیەك لەحكومەتی عیراق بڵاویكردوەتەوە لەو سەردانەدا میقاتی چاوی دەكەوێت بە موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق و بڕیارە گفتوگۆ بكرێت لەسەر چەندپرسێكی ئابوری و سیاسی
لەمانگی تەموزی رابردوو عیراق و لوبنان رێككەوتن لەسەر ئەوەی عیراق یەك ملیۆن تۆن رۆنی قورسی سوتەمەنی بە نرخی جیهانی بە بیروت بفرۆشێت و لەبەری پارە لوبنان خزمەتگوزاری و شت ومەك بدات بەعیراق. 
ماوەی چەند مانگێكە لە لوبنان كێشەی سووتەمەنی درووست بوەو بەهۆیەوە قەیرانی هاتوچۆ لەو وڵاتە دروست بوە .