لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت

ئابوری 25/10/2021


ئەمرۆ دووشەممە بەهای لیرە لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بۆ نزمترین ئاست دابەزی 
نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بوو بە 984 لیرە كە ئەمەش یەكەمین جارە لیرە توركی بۆ ئاستە دابەزێت.
دابەزین و لەدەستدانی بەهای لیرەی توركی بۆ لێدوانەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەگەڕێتەوە پاش ئەوەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ئەردۆغان بڕیاری دەركردنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا و 9 باڵیۆزخانەی دیكەی وڵاتانی رۆژئاوای دەركرد
لەسەرەتای ئەم ساڵەوە لیرەی توركی نزیكەی 24%ی بەهای خۆی لەدەستداوە لەبەرامبەر دۆلار