ئاژانسی ناسا بەنیازە ساڵی 2022 گەشتی بێفڕۆكەوان بۆسەر مانگ ئەنجام بدات
جیهان 23/10/2021
ئاژانسی بۆشایی ئاسمان و فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا (ناسا) له میانی ئه‌ركی پشكنینی Artemis له به‌رنامه‌یدایه له شوباتی ٢٠٢٢ گه‌شتی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر مانگ ئه‌نجام بدات.
ناسا رایگه‌یاند كه مووشه‌كی سیسته‌می ئاراسته‌كردنی بۆشایی ئاسمانییان له‌گه‌ڵ ئامرازی بۆشایی ئاسمانی جۆری ئۆریۆن'یان گونجاندووه و تاقیكردنه‌وه‌كانی گه‌شتی بێ تیمی فڕۆكه‌وانی بۆ سه‌ر مانگ له قۆناغی كۆتاییدایه.
ئاماژه به‌وه‌یش دراوه كه Artemis 1 رێگه له به‌رده‌م ئه‌وه‌دا ده‌كاته‌وه له داهاتوودا پشكنینی گه‌شت به تیمی فرۆكه‌وانییه‌وه ئه‌نجام بدرێت، باس له‌وه كراوه كه به‌م هۆیه‌وه ئاسمانگه‌ڕان ده‌توانن كاری ئاڵۆزتر ئه‌نجام بده‌ن له سه‌ر مانگ و ده‌وروبه‌ری.
ناسا تیشكیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له میانی ئه‌ركی پشكنینی Artemis له به‌رنامه‌یدایه له شوباتی ٢٠٢٢ گه‌شتی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر مانگ ئه‌نجام بدات.