ئایا هاوسەرگیری پرۆسەیەکی ئاکارییە یاخود نا؟

ژن 18/10/2021

نوسینی: کوێستان محەمەد
رەنگە زۆرینەتان  خوێندنەوەتان بۆ ئەم بابەتە ناشرین بێت لە ناونیشانەکەیەوە   یان کۆمینتی نا دروستی لەسەربەن لەبەر ئەوەی بە رووکەش لەم پرۆسەیە  دەروانن بی ئەوەی چووبیتنە ناو ناوەڕۆک و کڕۆکی خودی پرۆسەکە چۆن و بۆچی ئامانجێک  ئەنجامدەدرێت ؟ 

لێرەدا  بیرو پۆچوونی چەندین فەیلەسوفو بیرمەندتان بۆ دەخەینە روو کە بۆچی ئەم پرۆسەیە ئەگەر  نا ئاکارییە بۆ ؟ 

لەمبارەیەوە بیرمەندو کۆمەڵناس د، ئەنوشە  دەڵێت  هاوسەرگیری  هێندە  هەستگیریی و تواندننەوەیە  لە یەکدیدا  هێندە  پەیمانێکی  نوسراو نییە،  وەک چۆن بڵێیت من  سی ساڵ بارمتەم  یاخود  ئەبێ هەموو شتێک قبووڵکەم  لەپێناو  ئەوەی  چاک بێت کەسێک چ نێر چ مێ لێرەشەوە  بۆمان دەردەکەوێت  کە زەواج  پێش  گرتنی گرێبەستێکی نوسینەکەی  دەبێت  گەورەترین هۆکار  هەبێت بۆ سەرخستنی  ئەویش  خاڵی تێگەیشتن و حاڵی بوونە  کەسی یەکەم  لە دووەم   خۆ  ئەگەر خاڵی تێگەیشتن  نەما  وردە وردە  دەبێتە بابەتێکی  پرۆتۆکۆڵی  کە تەنها  کاغەزێک  بەیەکێوە بەستوون و گەر فشاری دەورو بەر نەبێت  هەر دەمێکبوو لەیەک جیادەبوونەوە. 

 هەندێک  لەبیرمەندان دەڵێن، خودی پرۆسەی هاوسەرگیری  بە تەنها ئاکاریە ئەوەی نا ئاکاریە وردەکارییەکانێتی و ناوەرۆکییەتی یان ئەوەی دەوروبەرو ژیانی هاوسەری لێت داوا دەکات هەر بۆیە منیش لێرەدا  دەڵێم   هاوژین گیری نەکردەیکی ئاکارییە نە نائاکاریە  بەڵکو لەسەر ئەو چوارچێوە دەوەستێت کە تیایدا دەکرێتە واقع ،

بۆ نموونە چەندین پرۆسەی هاوسەرگیری سەرکەوتوومان هەیە چەند پرۆسەی بە زۆرە ملێ مانەوە سەرکەوتوومان هەیە و چەندیش نا سەرکەوتوون  کە پرۆسەکە لە حاڵێکدا  بە کۆتا هاتوون  لە نەتیجەی  کەم ئیدراکی  نا تێگەیشتن، کەسانی پابەند  خاوەن مۆڕاڵن لە هەموو پرۆسەیەکی پەیوەندیدا  بەڵام کەسانی ئارەزووباز لە خولگەی حەزو ئارەزوودا دەسڕوێنەوە  گەر چی هەر دوو پرۆسەکە لە کرداردا  یەکن  ئەوەی جیایان  دەکاتەوە  گرێبەستێکی  یاساییە  بۆ پاراستنی  ماف  نەک بە بارمتە گرتن و خاوەنداریکردنێکی ئەبەدی، لێرەوە  بەو ئەنجامە دەگەین  کە هاوسەرگیری  واتا  خۆشگوزەرانی یەکدی قبوڵکردن تێگەیشتن  لە جوڵەو ئازاری و هەڵوێستی  بەرامبەر  نەک سەنگەر  گرتن  لەیەکدی  و شکاندنەوە و ڕوخانی کەسی باڵادەست بۆ کەسی  کەم دەست و کەم تواناتر.

یەکەم:

هەندیک لە فەیلەسوف و بیرمەندەکان دەڵێن  هاوسەرگیری لە پیناو سیکسدایە واتا مرۆڤێک ئەوی کە دەخاتە ژیر هەیمەنەی خۆیەوە لە پێناو وەرگرتنی چیژی جەستەیی  واتا مرۆڤێک مرۆڤێکی کە  دەکاتە بارمتە لە پیناو چیژەکانیدا بەلام بەشیوەیەکی فەرمی کە ئەمەش بەڕای زۆرینەی کۆمەڵناسان هەڵەیە نابیت مرۆڤ بەرامبەر بە یەک ئەنجامی بدات لە دەرەوەی چوارچێوەی سۆزداریدا  بۆیە پرۆسەکە بە بی ڕەوشتی ناوزەد دەکەن کەمرۆڤ نابێت کۆیلەبکرێت لە پێناو ئارەزووەکانیدا  چ نێر بێت یان مێ چونکە  لە نێوان دووکەوانەدا  دەچێتە چوار چێوەی  بەکار هێنانەوە،  وهەر  کات  بەکارهێنانەکە  نەما  کەسی  بەرامبەر  ناشرین دەکرێت  و جۆرەها  ناوەناتۆرە و قسەی نەشیاوی بۆ دروست دەکات  ئەم دیاردەش  لە کۆمەڵگەی کوریدا  زۆر  زەقە  کاتێک کوڕێک لەکچێک جیادەبێتەوە  یاخود  مێردێک  لە ژنەکەی  هەوڵدەدات  بە هەموو جۆرێک  ناشرینی  بکات  کە ئەمەش  دوورە  لە پاساوە ئەخلاقییەکان  هەر چەندە  ئەخلاقیش  خودی خۆی ڕێژەیی  لە مرۆڤدا  بە پێی  مەسڵەحەت  چوارچێوەدار دەکرێت ئەمەش  دووبارە  نائاکارییه.

 دووەم:

هەندێک لەو بیرمەندانە دەڵین هاوسەرگیری لە پێناو منداڵبوون و وەچە خستنەوەیە، بۆیە دیسانەوە  بە بارمتە گرتنی مرۆڤیکە لە پیناو  سک پرکردن و منداڵ خستنەوە  واتا نابیت مرۆڤ مرۆڤ بە کار بینێت لە ڕووی جەستەوە بۆیە پرۆسەکە بە نا ئاکاری ناوزەد دەکەن گەر تەنها بە موجەڕەدی بۆ نەسل بێت چونکە تاک مافی پێشێل دەکرێت  کەزۆرجار  مێینەش لەسەر جۆری ڕەگەزەکەی تاوانبار دەکرێت لەم لایەنەوە.

سێەم:

ئەو بیرمەندانەی کە دەڵێن هاوسەرگیری خودی خۆی  رەوشتیە  لەبەر ئەوەی رەنگە ئەو دوو کەسە بژاردەی خۆیان بێت ئەو ژیانە  بەڵام ئەوەی  بی رەوشتی دەکات ناوەرۆکەکەیتی کە بریتین لەم چەن  خاڵەی لای خوارەوە.


- هەست و شعور  سیفاتیکی هەلبژیردراو نین واتا  ئەم سیفاتانە رەهاو ئازادن بەلام هاوسەرگیری لە  چوار چیوەدراوو   لەقاڵبدراویان دەوێت کەلەبچەیان دەکات بە حەزو ویستی هەریەک لەو دوو هاوژینە  هەلسوکەوتی پیبکەن واتا وا دەکەن کە شعورو هەست خولگەی لە بازنەی خۆی تیکچێت بە هۆی  ناتێگیشتنی خودی هوژینەکان یاخود  دەورو بەر،

- هەرچەندە هاوژین گیری لەسەر بنەمای خۆشەویستی و رێزی هەلبژاردەی  دوو کەسەوە سەرچاوە دەگرێت  بەڵام بە پێی  ئەو ژیانەی دەیکەن بەریەکەوتن و کیشەو ناکۆکی دروست دەبیت  واتا یەکێکیان لەمافیکی خۆی خۆشدەبێت  بەناچاری  لەبەرامبەردا ئەوی کەش لە مافیکی خۆی خۆشدەبێت کە ئەم مامەڵەش لە مامەڵەیەکی  بازرگانی دەچێت زیاتر  نەک  ویستی،


- هەموو مرۆڤێک ک مافی خۆیەتی پارێزگاری لە تەندروستی خۆی بکات بەڵام وەختیک  هاوژینگیری دەکات  ئیتر بەرپەرسیارێتییەکی گەورەتری دەکەوێتە سەرشان کە قورساییەکە رەنگە نەتوانی بەرگەی بگرێت لە رووی جەستەیی و فیکرییەوە شەکەتی دەکات کە ئەمەش پرۆسەی هاوسەرگیری  دەخاتە ژێر پرسیارەوە دیسان 
  لە کۆتاییدا  ئەفڵاتوون و نیچەش  لە بارەی پرۆسەی  هاوسەرگیرییەوە  دەڵێن  ئاوێتەبوونی دووکەس  بابەتێکی  قورسو هەستیارە  گەر  هەستەکان  و  بیرەکان  باڵا نەبن  و نیچەش  دەڵێت  گەر نەتوانین  مرۆڤێکی  باڵا و نموونەی بێنینە  سەر زەوی  چۆن  بوێری وەچەخستنەوەمان  هەبێت،  لێڕەوە دەڵێم   کۆی ئەم پرۆسەیە چ لە چوارچێوەی خۆشەویستی  چ لە چوارچێوەی زەواجد  نابێت بەچاوی کڕین و فرۆشتنەوە  تەماشای یەکتربکەین  چونکە هەر پرۆسەیەک  دوور لە تێگەیشتن و ئەقڵ و سۆز بێت  بە بچوکترین  هۆکارەکان کۆتایی پێ دێت و هەرەس دێنێت،  چونکە مرۆڤ لە بنەمادا بۆ ئەوە دروست نەبووە یەکتر بەکار بێنیت لە پێناو بەرژەوەندیدا چ جەستە چ وەچە  چ مادیی.