٩٧ ژن گەیشتوونەتە پەرلەمانی عێراق

عێراق 16/10/2021

چاودێر

 

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند "کۆمیسیۆن پابەندە بە جێبەجێکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان، بۆیە لەو پارێزگایانەی ژنان توانیوویانە 25٪ی نوێنەرایەتی بە دەنگی خۆیان بەدەست بێنن کۆتا نایانگرێتەوە".

بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تا ئێستا 97 ژن بە دەنگی خۆیان و کۆتا لە هەڵبژاردندا سەرکەوتوون.

هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو، کۆمیسیۆن ئەنجامە بەراییەکانی ڕاگەیاندووە، بڕیاریشە لە ماوەی کەمتر لە مانگێک دیکە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ڕابگەیەنرێت.