یەپەگە وەڵامی ئەردۆگان دەداتەوە
چاو‌دێر
وته‌بێژى فه‌رمیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) وه‌ڵامی سه‌رۆكی توركیا ده‌داته‌وه له‌باره‌ى كوژرانی دوو پۆلیسی توركیا‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "له‌و ناوچه‌یه‌ى ڕوداوه‌كه‌ى تێدا ڕوداوه، هیچ هێزێكی ئێمه بونی نییه‌و پێشتر به‌ڕێكه‌وتنێك له‌و ناوچه‌یه پاشه‌كشه‌مان كردوه"، ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ى سه‌رۆكی توركیا ده‌یڵێت ڕاست نییه‌و درۆیه".
نوری مەحمود، وتەبێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یەپەگە) باس له‌وه ده‌كات، "هه‌میشه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆمارى توركیا و حكومه‌تی ئاكپارتی زانیاریی ناڕاست و درۆ بڵاوده‌كاته‌وه، چونكه له‌و ناوچه‌یه‌ى كه گوایه دوو پۆلیسی توركیاى لێ كوژراوه، پێشتر به‌ڕێكه‌وتن هێزه‌كانی ئێمه وه‌كو (یه‌په‌گه) له‌و ناوچه‌یه كشاوه‌ته‌وه‌و هیچ هێزێكی ئێمه له‌وێ بونی نییه".
وته‌بێژى یه‌په‌گه ڕەتیکردەوە هێزەکانیان هێرشیان کردبێتەسەر تورکیا و وتی: "بەپێچەوانەوە ده‌ستدرێژیی كراوه‌ته‌سه‌ر ئێمه‌و لەماوەی شەش مانگی ڕابردودا 306 جار لەلایەن تورکیاوە بەتۆپ و تانک و فڕۆکە هێرشکراوەتە سەر ڕۆژئاواى كوردستان و هێزه‌كانمان".
نیگه‌رانی ڕۆژئاواى كوردستانی نیشاندا به‌وه‌ى، "به‌داخه‌وه نه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و نه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش مامه‌ڵه‌ى ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ باكورى سوریا (ڕۆژئاواى كوردستان) ناكه‌ن له‌كاتێكدا له40%ى خه‌ڵكی سوریا له‌سنورى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ژین".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بۆ ده‌نگی ئه‌مەریكا ده‌ڵێت: "ئه‌مریكا شاهیده له‌سه‌ر هه‌موو هه‌نگاو و كار و كرداره‌كانی ئێمه له‌ڕۆژئاواى كوردستان، هه‌رچی هه‌بێت له‌م ناوچه‌یه، ئه‌مەریكا به‌وردى ئاگاداره".