سیناریۆكانی دوای هەڵبژاردن بۆ پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی

ڕاپۆرت 16/10/2021


رەمەزان شێخانی
پاش ئەوەی رەوتی سەدر بەسەرۆكایەتی موقتەدا سەدر توانیان زۆرترین كورسی پەرلەمان لە هەڵبژاردنەكاندا بەدەست بهێنن و پاشەكشە كردنی ركابەرەكانی بەتایبەت فراكسیۆنی فەتح كە بەباڵی سیاسی حەشدی شەعبی دادەنرێت، و بەدەستهێنانی پلەی دووەم لەلایەن ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی نوری مالكی. 
چەند سەركردەیەكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بڵاویانكردەوە بەنیازن هاوپەیمانێتی فراوان لەگەڵ لایەنەكاندا پێكبهێنن تا ببنە گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمان بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق.
لەوبارەیەوە ئەحمەد ئەدەهمی توێژەرو سیاسەتمەداری عیراقی بڵاویكردەوە،لێدوانەكەی عالیە نسەیف سەركردە لەدەوڵەتی یاسا كە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا توانیویەتی هاوپەیمانێتێك دروست بكات كە 85 پەرەمانتار لە خۆدەگرێت لەگەڵ هاوپەیمانی فەتح و چەند لایەنێكی دیكە شتێكی سەیر نیە، چونكە پێشتریش نوری مالكی هەمان سیناریۆی لەبەرامبەر ئەیاد عەلاوی ئەنجامدا و توانی سەركەوتوو بێت بەسەر لیستی عیراقیەدا، بەڵام چیرۆكی ئەمجارە جیاوازە.
راستە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان جارێكی دیكە مالكی هێناوەتە پێشەوە، بەڵام سەدریەكان دەتوانن هاوپەیمانی لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بكەن كە خاوەنی 34 كورسی پەرلەمانیە بەتایبەت كە لەماوەی رابردوودا نزیكبونەوە لەنێوان هەردوولادا بەدیدەكرا، ئەوەش وایان لێدەكات ببنە هێزی دەسترۆشتووی نێو پەرلەمان.
مالكی لەهەوڵدایە بەربەستێكی پەرلەمانی درووست بكات تا رێگە بگرێت لەهەر پرۆژە و بریارێك كە حەشدی شەعبی بكاتە ئامانج و رێگە نەدات هێزەكانی حەشدی شەعبی تێكەڵ بەهێزە ئەمنیەكانی عیراق بكرێت.
ئەدەهمی باسی لەوەشكرد هاوپەیمانی نێوان دەوڵەتی یاسا و فەتح دژی هەر پرۆژەیەك دەوستنەوە كە زیان بە خەرجكردنی دارایی بۆ هێزەكانی حەشدی شەعبی بگەێنێت.
گەر تەماشای دیمەنی سیاسی عیراق بكەین بۆ پێكهێنانی حكومەتی عیراق ،هەرچەندە فراكسیۆنی سائیرون بەسەرۆكایەتی موقتەدا سەدر بەهێزترین فراكسیۆنە ،بەڵام بەبێ رێككەوتنی سیاسی ناتوانێت حكومەت پێكبهێنێت،ئەو رێككەوتنانەش سەنگی مەحەكە لەقۆناغەكانی داهاتوودا.
ئەدەهمی باسی لەوەشكردوە،گرەوە گەورە و روونەكەی دەوڵەتی یاسا بریتیە لەو فشارەی خستویەتیە سەر كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان،گەر بتوانێت لە رێگەی ئەو فشارانەوە ژمارەیەك كورسی بەدەستبهێنێت،ئەو كات هاوكێشەكە پێچەوانە دەبێتەوەو سەدریەكان ناچار دەبن بەدوای لایەنی دیكەدا بگرێت تا بەشداری هاوپەیمانێتیەكەی بكەن و چانسی بەهێزی هەبێت كە سەرۆك وەزیران لە فراكسیۆنی سائیرون بێت.
ئیحسان شمەری بەریوەبەری سەنتەری هزری سیاسی رایگەیاند: كەمبونەوەی ژمارەی كورسیەكانی فراكسیۆنی فەتح مانای ئەوەیە كە دەنگدەری شیعە دژی ئەوەیە عیراق لەلایەن هێزێكی ئیقلیمیەوە قووت بدرێت و بڕیاری سیاسی عیراق بكەوێتە ژێر دەسەڵاتی هێزە هەریمایەتیەكانەوە ،بەتایبەت كە لە ئێستادا ڕەوتێكی نوێ سەری هەڵداوە بەناوی رەوتی ناسیونالیستی شیعەكان،كە رەوتێكی نەتەوەیی و نیشتیمانیە لە شەقامی شیعەكاندا و فشار دەكەن بە ئاڕاستەی سەربەخۆیی عیراق و رزگاركردنی لە ژێر هەژموونی هێزە دەرەكییەكان.
شمەری راشیگەیاند: فراكسیۆنی فەتح و هاوپەیمانەكانی لە دوای هەڵبژاردنەكانی 2018 ەوە نەیان توانیوە هیچ شتێك پێشكەش بە گەلی عیراق بكەن و شكستی گەورەیان بەعیراق هێنا عیراق بو بە مەیدانی یەكلایكردنەوەی حیساباتی هەرێمایەتی ونێودەوڵەتی ، هەروەها خاوەنی هیچ پرۆگرامێكی ئیدارەدانی دەوڵەت و ڕاییكردنی كارەكانی نەبون و تەنها پشتیان بەچەند درووشمێكی پووچ و بێبنەما بەستبوو.كە ئەو جۆرە گوتارانە لەنێو شیعەكاندا پەسەند نین چونكە بە نەفەسەێكی تایفەگەریانە نوسرابونەوە.
باسی لەوەشكرد، هێشتا كاتی زۆر ماوە بتوانرێت پێش بینی جۆری ململانیەكان بكرێت بەڵام وادەردەكەوێت فراكسیۆنی فەتح چانسی كەمی هەیە بۆ پێكهێنانی حكومەت و درووستكردنی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمان.
سكای نیوز