مامۆستا بورهان: پێویستە کورد پێداگری لەدامەزراندنی ئەنجومەنی فیدراڵی بکات

عێراق 16/10/2021

مامۆستا بورهان ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت پێویستە کورد لە دانوستاندا لەگەڵ عێراق، پێداگری لە دامەزراندنی ئەنجومەنی فیدراڵی بکات.
ناوبراو ئاماژە بەوەدەکات: ئەنجوومەنی فدرالی دەزگایەکی دەستووریە، لەتەک ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، تائێستا ئەو مادەیە جێبەجێ نەکراوە و کاریپێناکرێت.
کاراکردنی ئەو ئەنجوومەنە، زۆر گرنگ و پێویستە بۆ تەواو کردنی دامودەزگا دیموکراتیەکانی دەوڵەتی عێراق، لەبەر ئەوەی مافی ڤیتۆی ھەیە، بوونی بۆ کورد زۆر پێویستە، ھاوکات فولتەرێکە بۆ پێداچونەوەی یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمان و ڕێگرە لە بەردەم خۆسەپاندنی زۆرێینەی پەرلەمان و ڕێگە لەتاک ڕەوی دەگرێت، بۆیە پێویستە و حەق وایە کورد کاراکردنەوەی ئەو دەزگایەیە بکاتە خاڵێکی گرنگی گفتوگۆکانی لە کاتی مفاوەزاتدا. بەتایبەت ئاماژەکان وایە، ئەم خولە ھەوڵی کەمکردنەوەی دەستکەوتەکانی کورد بدرێت و قسەلەسەر گۆڕینی دەستوور بکرێت.