پێشبینی دەكرێت لەهەرێمی كورستان باران ببارێت

کوردستان 16/10/2021


بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزە زانی هەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی خۆی بۆ 3 رۆژی داهاتوو بڵاودەكاتەوە.
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزە زانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە رۆژی یەكشەممە و دووشەممە ئاسمانی هەرێمی كوردستان هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو لەنێوان 5بۆ 7 پلەی سەدی دادەبەزێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە رۆژی سێشەممە پێشبینی دەكرێت نمە باران ببارێت و هەورە گرمە لە ناوچە شاخاوییەكانی دهۆك و هەولێر و ئیدارەی راپەرین رووبدات و پلەكانی گەرما بە نزمی دەمێنێتەوە.