نرخی یەك بەرمیل نەوت لە 85 دۆلار نزیك دەبێتەوە

ئابوری 16/10/2021


ئەمرۆ شەممە نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا بەشێوەیەكی بەرچاوو بەرزبوەوە و بەرزترین نرخی تۆمار كردوە لەماوەی 3 ساڵی رابردوودا.
ئەمرۆ نرخی نەوتی خاوی برنت 56 سەنت بەرزبوەو نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازارەكانی جیهاندا گەیشتە 84.84 سەنت.
نرخی گرێبەستە دواخراوەكانی نەوت ی خاوی تیكساس  لە مانگی تشرینی یەكەم گەیشتوەتە 82.22 دۆلار بۆ هەر بەمیلێك كە نزیكەی 1.12 % بەرزبونەوەی تۆماركردوە.
رۆژی هەینی نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەڕێژەی 0.7% و0.8% بەرزبوونەوەی تۆماركرد.