لەسەر ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار دینار هاوڕێکەیان دەکوژن
عێراق 15/10/2021
چاو‌دێر
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بەغدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی هێزەکانیان تەرمی گەنجێکیان لە قەزای ئه‌بوغرێب دۆزیوەتەوە کە لە لایەن دوو هاوڕێیەوە کوژراوە و دواتریش تەرمەکەیان لە باخچەی ماڵەکەیدا دۆزیوەتەوە، هۆکاری ڕووداوەکەش له ئه‌نجامی ده‌مه‌قاڵێیەک بووە له‌سه‌ر ملیۆنێک و 500 هه‌زار دیناری عێراقی کە وەک قەرز داویەتییە هاوڕێکانی.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بەغدا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو هاووڵاتییە له لایه‌ن دوو هاوڕێی خۆیه‌وه کوژراوە و له نێو باخچه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ناشتوویانه، به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان هۆكاری ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه بریتییه له‌وه‌ی كه كوژراوه‌كه قه‌رزی له لای دوو هاوڕێی بووه و لەسەر قەرزەکە بووەتە دەمەقاڵێیان.
باسی لەوەش کردووە، كوژراوه‌كه ناوی (عه‌لی فه‌رحانه) و له ئەنجامی لێدانێك به ته‌ور له لایه‌ن هاوڕێكانییه‌وه كوژراوه و جه‌سته‌كه‌شیان له باخچه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ناشتووه.