عێراق و لوبنان هەوڵی هەڵگرتنی ڤیزا لە نێوانیاندا دەدەن
عێراق 15/10/2021
چاو‌دێر
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و عه‌بدوڵا بو حه‌بیب هاوتا لوبنانییه‌كه‌ی رێكه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردو وڵات‌دا به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی ڤیزای چونه ژوره‌وه بۆ هاوڵاتیانی عێراق و لوبنان.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حسێن له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له كۆبونه‌وه‌ی گروپی جوڵانه‌وه‌ی بێ لایه‌ن و ئاهه‌نگی یادی 60 ساڵه‌ی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی بزوتنه‌وه‌كه، له شاری بیلگرادی سڕبیا له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا بو حه‌بیب كۆبوه‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، "له‌كۆبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و لوبناندا، گفتوگۆ له‌باره‌ی دیارترین پێشهاته ئه‌منی و سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه كرا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی له‌وه كردوه‌ته‌وه، كه پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ لوبنان یه‌كێكه له كاره له‌پێشینه‌كانی حكومه‌تی عێراق و ئاماده‌یی و پابه‌ندبونی عێراقیشی به به‌رده‌وامیدان به دابینكردنی هاوكاری و پاڵپشتی بۆ لوبنان ده‌ربڕیوه تا زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگ و قه‌یرانانه‌ی ئێستا پێیدا تێده‌په‌ڕێت.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، هه‌ردو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و لوبنان، پرسی كاركردن بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزای نێوان هه‌ردو وڵاتیان تاوتوێ كرد و ڕێككه‌وتون له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ ڕێككه‌وتننامه‌كه و هه‌روه‌ها زیادكردنی قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان عێراق و لوبنان.