لە هەولێر کەسێک دەستگیر دەکرێت کە ٨٠٠ هەزار دۆلاری بە فێڵ لە هاووڵاتییان وەرگرتووە

کوردستان 15/10/2021

چاودێر

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیر کردووە کە بە فێڵ بڕی 800 هەزار دۆلار (80 دەفتەر دۆلار)ی لە خەڵک وەرگرتووە، تۆمەتبارەکە پێشتر لەلایەن دادگاوە داواکراو بووە.


لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد، تۆمەتبارەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی باداوە دەستگیر کراوە و پێشتر بەپێی ماددەی 456ی یاسای سزادانی عێراقی داواکراو بووە.


تۆمەتبارەکە ناوی (ز. ا. ر)ە و سێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی هەبووە لە هەمان ئەو بنکەیەی دەستگیر کراوە.


سەبارەت بە تۆمەتی دەستگیرکردنەکەی هاتووە، ئەو تۆمەتبارە بە فێڵکردن لە سێ هاوڵاتی 800 هەزار دۆلاری لێوەرگرتوون و ئێستا بەپێی ئەو ماددە یاساییەی داواکرابوو، ڕاگیراوە.