ئەردۆگان هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات
جیهان 15/10/2021
چاو‌دێر
سه‌رۆككۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا له سووریا پشتیوانیی یه‌په‌گه و په‌كه‌كه ده‌كات و ئه‌وانیش پۆلیس و سه‌ربازه‌كانمان ده‌كه‌نه ئامانج و جه‌ختیشی كرده‌وه، چیتر له سووریا به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكا، یه‌په‌گه و رژێمی ئه‌و وڵاته‌ش دان به‌خۆیاندا ناگرن و له‌مه‌ودوا هه‌رچی پێویست بێت به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌رۆدۆگان له میانه‌ی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا دوای نوێژی هه‌ینی له شاری ئیستانبوڵ بۆ رۆژنامه‌نووسان هاتوون و وتی: "نه‌ك ته‌نیا له باكوور، به‌ڵكو په‌كه‌كه، یه‌په‌گه و په‌یه‌ده له سه‌رانسه‌ری سووریا چالاكن، ئه‌وانه‌ی پشتیوانیشییان ده‌كه‌ن، له ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان پێك هاتوون".
ئه‌ردۆگان وتی: "ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌هه‌موو جۆرێك پشتیوانی له تیرۆرستان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له ڕووی پێدانی چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازییه‌وه و رژێمی سووریاش هێزی خۆی له‌و هێزانه سه‌رچاوه ده‌گرێت، بۆیه ئێمه‌ش له خه‌باتی خۆمان دژی رژێمی سووریا به‌رده‌وام ده‌بین".
سه‌رۆككۆماری توركیا دووپاتی كرده‌وه، "دانبه‌خۆداگرتنی ئێمه‌ش سنووری هه‌یه، دواجار كه دوو پۆلیسی ئێمه شه‌هید بوون، ئیتر له‌مڕۆ به‌دواوه خه‌باتی ئێمه له سووریا به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر به‌رده‌وام ده‌بێت، چ به‌رامبه‌ر ڕێكخراوه تیرۆرستییه‌كان، رژێمی سووریا، یانیش ئه‌مه‌ریكا"، هه‌وره‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "هه‌ر شتێك پێویست بێت، به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ئێمه له‌و باره‌یه‌وه خاوه‌ن بڕیارین".