كریستیانۆو جۆرجینا گەشتی ئەفریقا دەكەن

وەرزش 13/10/2021

بەمەبەستی كردنەوەی گەورەترین ئوتێل بەناوی (pestana cr7) لە شاری مەراكیشی وڵاتی مەغریب كریستیانۆ و جۆرجینای هاوڕێی گەشتێك دەكەن بۆ وڵاتی مەغریب.
پێگەی شالونج بڵاویكردەوە، ئەمە یەكەم گەشتی كریستیانۆیە لە كیشوەری ئەفریقا كە بەشداری ئاهەنگێكی لەو جۆرە بكات، كە بڕیارە  پێش كۆتایی ئەم مانگە ئەستێرەكەی مان یونایتدو هەڵبژاردەی پورتوگال ئەنجامی بدات، كە تیایدا زۆرێك لە ئەستێرەكانی جیهان بەشداری تێدا دەكەن.