كۆرتوا هێرش دەكاتە سەر فیفا و داوای پشوو دەكات

وەرزش 13/10/2021

بەهۆی زۆری پاڵەوانێتیەكان، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەلژیكا و ریاڵمەدریدی ئیسپانی تیبو كورتوا رەخنەی توند لە هەریەكە فیدراسیۆنی تۆپی پێی فیفاو یوفا دەگرێت و دەڵێت: ئەوان بەرژەوەندی یاریزانانی لەبەرچاو ناگرن.
سەبارەت بە دوا پاڵەوانێتی (ئەیشن لیك) كە پلەی چوارەمیان بەدەستهێنا كۆرتوا رایگەیاند، رێكخستنی ئەمجۆرە پاڵەوانێتیانە تەنها بە زیانی یاریزانان دەشكێتەوە،  ئەو یەكێتیانە تەنها بیر لە بەدەستهێنانی داهاتی زیاتر دەكەنەوە. وە وتیشی، ئەگەر ئێمەی یاریزان راستگۆبین ئەوەیە ئەم پاڵەوانێتیانە تەنها بۆ بەدەستهێنانی داهاتی زیاترو گیرفان پڕكردنی بازرگانانە. 
 لە كۆتایشدا وتی: لە ئێستادا گوێبیستی ئەوە دەبین جامی جیهانی دوو ساڵ جارێك رێكبخرێت، ئەی باشە ئێمەی یاریزان كەی پشوو وەربگرین،  كە بەهیچ شێوەیەك كات بۆ ئێمە نامێنێتەوە لەگەڵ خێزانەكانماندا. بۆیە جێی داخە یاریزانەكان لەمبارەیەوە هیچ ناڵێن.